Accessibility links

مەغریب گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ بەڕیتانیا ڕادەگرێت


مەغریب وتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ بەڕیتانیادا ڕادەگرێت.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا مەغریب لە هەوڵیدا بۆ ڕزگارکردنی کەرتی گەشتیاری وڵاتەکە کە بەهۆی کۆرۆناوە زیانێکی زۆری بەرکەوت، ڕێگەیدا بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان لەندەن و هەردوو شاری ئەغادیر و مەراکیشی گەشتیاری.

بە هەمان شێوە لە ماوەی ڕابردوودا ئەڵمانیاش گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ بەڕیتانیادا ڕاگرت و وەزیری تەندروستی وڵاتەکە وتی لەمڕۆوە هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیان لە بەڕیتانیاوە تەنها لەڕێی گواستنەوەی دەریایی و شەمەندەفەر و ئوتومبێلەوە دەبێت.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 417,125 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە مەغریب تۆمارکراوە و 6957 کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG