ئەسۆشیەتید پرێس لەزاری کاربەدەستێکی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپەوە بڵاویکردەوە پێنتاگۆن نزیکەی 4000 سەربازی زیاتر ڕەوانەی ئەفغانستان دەکات بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی باشووری ئاسیا لەشەڕیاندا دژی یاخیبووانی تاڵیبان.
ئەو ژمارەیە نزیکە لەو ژمارانەوە کە پێشتر کاربەدەستانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بڵاویان کردبۆوە.
بەڵام وتەبێژێکی پێنتاگۆن کاتێک سەبارەت بە چیرۆکەکەی ئەسۆشیەتید پرێس لەلایەن ڕۆیتەرزەوە پرسیاری لێکرا وتی" هیچ بڕیارێک نەدراوە سەبارەت بە ڕەوانەکردنی هێزی زیاتر."
لە هەواڵەکەی ئەسۆشیەتید پرێسدا هاتووە دەڵێت وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس لەوانەیە لە هەفتەی داهاتوودا ڕەوانەکردنی هێزەکان ڕابگەیەنێت.
کاربەدەستێکی ئەمەریکا پێشتر لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ دەسەڵاتی داوە بە ماتیس هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان زیاد بکات.
سەرچاوە/ VOA