عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران پاش ده‌وروبه‌ری دوو هه‌فته له واشنتن و چاوپێکه‌تنی له‌گه‌ڵ هه‌ندی له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاته یه‌کگرتوکان دێنی.
کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت مه‌به‌سه‌ت له سه‌ردانه‌که‌ی به‌شداریکردن له چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئوپوزسیونی ئێرانی وه هه‌ر وه‌ها " وه‌گڕ خستنی
شوێن ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیه‌کی کۆمه‌ڵه له ئه‌مریکا که که‌سێکی دیاریکراومان بۆ ئه‌و کاره هه‌بو، ئاشنا کردنی خۆمان به کاروباری ئه‌مریکا، به‌ڵام بێجگه له‌وه په‌ێوه‌ندیکردنمان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا، له‌گه‌ڵ که‌سانێک له کۆنگره‌ی ئه‌مریکاو سیاسه‌تمه‌دارانیان وه هه‌ر وه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له لێکوله‌رو شێکه‌ره‌وانانی ئه‌مریکایی بوه". کاک عه‌بدوڵا ده‌شڵێت ئێمه هه‌م له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کۆبونه‌وه‌مان کرد، له‌گه‌ڵ هه‌ندی له سیاسه‌تمه‌دارانی دیکه و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ که‌سان له کونگره‌ی ئه‌مریکا کۆبوێنه‌وه وه له هه‌مویاندا هه‌م کێشه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات و هه‌م ئوپوزسیونی ئێران و هه‌مو نه‌ته‌وه‌کانی تری ئێرانمان باس کرد. موهته‌دی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌وڵی من ئه‌وه بوو سازدانی گوێڕاگرتنێک له‌ناو کونگریسی ئه‌مریکادا واته کومسیۆنێکی کونگریس ئێمه بانگ بکات بۆ وت‌و وێژکردن و گه‌واهی دان له‌سه‌ر باری کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری ئێران و ئوپوزسیۆن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:24 خوله‌كه