وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت تەرمی کچێکی هەشت ساڵ کە 19 ڕۆژە لە تورکیا بێسەروشوێن بووە دوای گەڕانێکی زۆر بە مردوویی دۆزراوەتەوە.
کەناڵی هەواڵی تورکیایی ئێن تی ڤی بڵاویکردەوە تەرمی نارین گوران لە ڕووبارێک لە پارێزگای ئامەدی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دۆزراوەتەوە، نزیکەی یەک کیلۆمەتر دوور لەو گوندەی کە لەگەڵ خێزانەکەیدا لێی ژیاوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا لە ئێکس نوسیویەتی " بە داخەوە لاشە مردووەکەی نارین کە لە گوندی تاڤانتێپێ بێسەروشوێن بوو، دۆزراوەتەوە."
نارین لە 21 ی مانگی هەشتدا بێسەروشوێن بووە، هەوڵێکی گەڕانێکی گەورەی بۆ کرا لە تورکیادا، ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کەمپینێکیان ڕاگەیاند بە ناوی " نارین بدۆزنەوە."
مامی نارین هەفتەی ڕابردوو دەستگیرکرا بە گومانی کوشتن و " ڕێگریکردن لە ئازادی."
وەزیری دادی تورکیا یەڵماز تونچ لە ئێکس نوسیویەتی " ئەوانەی بەرپرسن لە مەرگی نارین دەهێندرێنە بەردەم دادپەروەری دەبنەوە."
سەرچاوە/ فرانس پرێس