Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: بەهۆی هێرشێکی موشەکییەوە لە کەمپێکی پەنابەران لە سوریا 10 هاوڵاتی مەدەنی دەکوژرێن


نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا وتی بەهۆی هێرشێکی موشەکییەوە بۆ سەر کەمپی نێربی پەنابەرانی فەڵەستینی لەنزیک شاری حەلەبی سوریا بەلایەنی کەمەوە 10 کەس کوژراون و 30 کەسی دیکە برینداربوون.

دەزگای ئۆنروا بۆ کاروباری پەنابەرانی فەڵەستینی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەکاتێکدا خێزانەکان کۆبوونەتەوە بۆ خواردنی نانی ئێوارەی ڕەمەزان، ژمارەیەک موشەک بەر کەمپی نێربی پەنابەرانی فەڵەستینی کەوتووە کە ئەو شوێنە قەرەباڵغییەکی زۆری تێدایە لە شاری حەلەب.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا دەڵێت " لەنێو کوژراوەکاندا چوار منداڵ هەن کە بچووکترینیان شەش ساڵ بووە. هێشتا بریندارەکانیش لە بارودۆخێکی خراپدان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG