شه‌وی یه‌کشه‌ممه له شـاری لاس ڤێگاسی ویلایه‌تی نیڤادا و له پـێشـبڕکێی سـاڵانه بۆ هه‌ڵبژاردنی شـاجوانی ئه‌مه‌ریکا کچێـکی ته‌مه‌ن 24 سـاڵی ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌سه‌ن عه‌ره‌ب پله‌ی شـاجوانی ئه‌مه‌ریکای برده‌وه.
ڕیما فه‌قیه هه‌رچه‌نده له کاتی ڕۆیشتنی له نمایشه‌که‌یدا به‌هۆی درێژی جله‌که‌یه‌وه خه‌ریک بوو بکه‌وێت به‌ڵام خۆی گرته‌وه و توانی به جوانی و لێهاتوویه‌که‌ی به‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو 50 ڕکابه‌ره‌که‌ی که هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته‌کانی دیکه و واشنتنی پایته‌خت بوون سه‌ربکه‌وێت.
ڕیما به ڕه‌سه‌ن لوبنانیـیه و ئێسـتا دانیشـتووی شـاری دێربۆرنی ویلایه‌تی میشیگنه. ئه‌و منداڵێـکی حه‌وت سـاڵ بووه کاتێـک له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا کۆچیان کردووه. پـێده‌چێت ئه‌و یه‌که‌م ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌سه‌ن عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها موسڵمان بێت بـبێته شـاجوانی ئه‌مه‌ریکا.
ده‌توانن به‌شێـکی کورتی پـێشـبڕکێـکه بـبینن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ڤیدیۆیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی یه‌ک خوله‌كه.