Accessibility links

چەند چەکدارێک هێرش دەکەنە سەر کاروانێکی سەربازیی پاکستان


بەندەری گوادار
بەندەری گوادار

سوپای پاکستان و کونسوڵخانەی چین لە کەراچی دەڵێن چەند چەکدارێک لە نزیک بەندەری ستراتیژی باشووری ڕۆژئاوای پاکستانەوە هێرشییان کردووەتە سەر کاروانێکی سەربازیی پاکستان کە لەو کاتەدا هاوەڵی شاندێکی هاووڵاتییانی چینییان کردووە بۆ سەر پڕۆژەیەکی بیناسازی.

بەپێی پڕۆژەی ڕێگاوبانەکەی، چین بڕێکی زۆر وەبەرهێنانی لە هەرێمی بالوچستانی پاکستاندا کردووە کە دەوڵەمەندە بە کانزا سروشتییەکان، چەند پڕۆژەیەک لە هەرێمەکەدا جێبەجێ دەکات، لەوانەش پڕۆژەی بەندەری ژێر ئاوی گوادار، ئەمەش سەرەڕای دەیان ساڵ لە یاخیبوونی جیاخوازەکان لە ناوچەکەدا.

باڵی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاکستان لە بەیاننامەیەکدا وتی " تیرۆریستان چەکی بچووک و نارنجۆکییان لە هێرشەکەدا بەکارهێناوە." وتیشی دوو چەکدار کوژراون و سەربازەکان و هاووڵاتییە سڤیلەکان زیانییان پێنەگەیشتووە.

کونسوڵخانەی چین لە شاری کەراچی باشووری پاکستان سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد، لە بەیاننامەیەکدا وتی هیچ هاووڵاتییەکی لە کاروانەکەدا زیانییان پێنەگەیشتووە.

بەرپرسێکی ئاسایشی پاکستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات، وتی دوو هێرشبەر لە شەڕە تەقەکەدا کوژراون، هیچ کەس لە کاروانەکەدا بریندار نەبووە. هێرشەکە هاووڵاتییە چینییەکانی کردووەتە ئامانج کە لە فڕۆکەخانەی گوادارەوە بەرەو شوێنی دروستکردنی بیناکە ڕۆیشتوون.

گروپی جیاخوازی سوپای ئازادی بالوچستان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند و وتی چەند کەسێکییان کوشتووە، بەڵام هیچ ڕاپۆرتێکی دیکە لە ناوچەکەدا کەوتنەوەی قوربانی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

سوپای ئازادی بالوچستان و گروپە چەکدارییەکان دەڵێن پاکستان سامانە سروشتییەکانی هەرێمەکەی قۆستۆتەوە و لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بەرژەوەندییەکانی چینییان لە ناوچەکەدا کردووەتە ئامانج بەهۆی ئەوەی پشتیوانی لەوە دەکەن.

گوادار دەکەوێتە نزیک تەنگەی هورموزەوە، کە ڕێڕەوێکی گرنگە بۆ تێپەڕبوونی نەوت لە دەریای عەرەبیدا، هەروەها بەندەرەکە لە ژێر بەڕێوبەرایەتی چیندا پەرەی پێدەدرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG