Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: 43 کەس بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە لە کەناراوەکانی لیبیا خنکاون


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەرانەوە لە کەناراوەکانی لیبیا لانی کەم 43 کەس خنکاون و 10 کەسی دیکە ڕزگارکراون.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ و کۆمسیۆنی باڵای کۆچبەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان " خەمباری خۆیان " دەربڕی سەبارەت بەو ڕووداوەی ڕۆژی سێشەممە کە " یەکەمین ڕووداوی لەوشێوەیەیە لە ساڵی 2021 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بووە هۆی گیان لەدەستدانی لانی کەم 43 کەس."

بەپێی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ و کۆمسیۆنی باڵای کۆچبەران، 10 کەس ڕزگارکراون و نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانیشی یارمەتی بەپەلەیان گەیاندۆتە ئەو کەسانە و خواردن و خواردنەوەیان پێداون.

ئەوانەی ڕزگارییان بووە خەڵکی کواتیڤوار و نایجیریا و غانا و گامبیا بوون و وتیان سەرجەم ئەوانەی خنکاون خەڵکی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا بوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG