بەرپرسانی ناوخۆ وتیان شەمەندەفەرێک لە باکووری فەڕەنسا لەنزیک کاڵاس خۆی کێشاوە بە کۆمەڵێک کۆچبەردا کە بە قەراغ هێڵە ئاسنینەکەیدا ڕۆیشتوون، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکە برینداربوون.
جێگری سەرۆکی هەرێمی هۆتس دی فرانس فرانک دێرسن وتی سەرجەم قوربانیەکان خەڵکی ئیریتریا بوون، ئاماژەی بەوەدا یەکێک لە بریندارەکان برینەکەی سەختە و " حاڵەتێکی کتوپڕە."
کارپێکەری شەمەندەفەرەکە ئێس ئێن سی ئێف وتی هاتوچۆی شەمەندەفەرەکان لە کاڵاسەوە بۆ دەنکێرک تاوەکو بەیانی ڕۆژی هەینی بە ڕاگیراوی دەمێنێتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز