Accessibility links

بڕیارە سەیروسەمەرەکانی دادوەرێکی ئەمەریکی


دادوەرێکی ئەمەریکی‌ کە ناسراوە بە بڕیارە سەیروسەمەرەکانی بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان نەک تەنیا لە ناو ئەمەریکا بەڵکو لەسەر ئاستی جیهاندا.

دادوەرە مایکڵ چیکنـنەتی Michael Cicconetti تەمەن 67 ساڵ کە لە ئێستادا لە دادگای شاری پەینسڤێڵی ویلایەتی ئۆهایۆیە، پـێیوایە دادگا تەنیا کاری ئەوە نیـیە سزا بەسەر تاوانکاران و سەرپـێچیکران بسەپـێنێت، بەڵکو شوێنێکیشە بۆ چاکسازی و چۆنیەتی هوشیارکردنەوەی مرۆڤەکان لە ئاکامی هەڵەکانیان.

لەو بڕیارە سەرنج ڕاکێشانەی داونی بەدیدەکرێت چۆن دەیەوێت گۆڕانکاری لە ناخی مرۆڤەکاندا بکات، بۆ نمونە ژنێک بایەخی بە بێچووە پشیلەکانی نەدابوو، سزای داوە بەوەی شەوێک بە تەنیا لە دارستانێک بەسەربەرێت بەبێ ئاو و خواردن و تەنانەت هیچ شتێک لەگەڵ خۆی نەبات کاتەکەی پێ بەسەربەرێت. پـیاوێکیش کە میلی چەکی هێنابووەوە سزای داوە بەوەی بۆ مەیتخانە ببرێت و لەوێ سەیری تەرمەکان بکات. کچێکیش کە سواری تەکسی بووە و پارەی نەدابوو دوو بژارەی خستبووە بەردەم یان بۆ ماوەی 60 ڕۆژ زیندانی بکرێت یانیش بە درێژایی 48 کیلۆمەتر بەپـێ بڕوات لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا، ئەمەش درێژی ئەو ڕێگایەیە کە تەکسیـیەکە بردبووی. پـیاوێکیش کە بە پـۆلیسێکی وتبوو "بەراز" فەرمانی پـێکردبوو بەرازێک بخاتە نێو قەفەسێک و لە ناوجەرگەی شار دایبنێت و لەسەری قەفسەکە بنووسێت ئەمە پـۆلیس نیـیە.

یەحیا بەرزنجی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گەیشتە شاری ئەو دادوەرە و چاوپـێکەوتنێکی لەگەڵدا سازکرد و ڕاپـۆرتێکی لەسەر ئامادەکرد.

دادوەر مایکڵ چیکنـنەتی ئەمەریکی بناسە
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:44 0:00

XS
SM
MD
LG