Accessibility links

جان کێڵی: کۆچبەرە نایاساییەکان بەکۆمەڵ نانێردرێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان


Mexico US
Mexico US

لە سەردانێکی جان کێڵی وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا و ڕێکس تیلەرسنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ مەکسیک، جان کێڵی وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ ناردنەوەی بەکۆمەڵ ئەنجام نادات و داواشی لە مەکسیک کرد گفتوگۆ بکەن لەسەر ئەو ناکۆکییانەی هەیانە لەسەر ئاسایشی سنوور و کۆچبەران.

کێڵی لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ کاربەدەستانی مەکسیک وتی ناردنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ وڵاتانی خۆیان کە سەرۆک ترامپ بەڵێنی داوە بەپێی یاساکانی وەزارەتی داد دەبێت و سوپای تیادا بەکارنایەت.

هەروەها باسیان لەوەش کرد کە دەبێت مەکسیک و ئەمەریکا و وڵاتە درواسێکانیان هەموویان پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی بابەتی کۆچبەران.

کێڵی باسی لەوەش کرد کە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە ملیۆنان هەلی کاری دروستکردووە.

هەروەها لەلای خۆشییەوە وزیری دەرەوەی مەکسیک وتی سەردانەکەی جان کێڵی و ڕێکس تیلەرسن لە کاتێکی زۆر گرنگدا بووە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

هەروەها باسی لە گرنگی گفتوگۆکردن کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییانەی هەیانە لەنێوانیاندا کە پێی وایە ماوەیەکی زۆری دەوێت بۆ چارەسەرکردنیان.

سەرچاوە/ سەوا

XS
SM
MD
LG