Accessibility links

کاربەدەستانی مەکسیک دەڵێن بەهۆی بومەلەرزەیەکی بەهێز لە وڵاتەکە لانی کەم کەسێک گیانی لەدەستداوە


بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.0 شەوی سێشەممە لە باشوری مەکسیک لە نزیک هاوینەهەواری کەنار دەریایی ئەکاپولکۆ لە ویلایەتی گوێرێڕۆ ڕوویدا و بەلایەنی کەمەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

هێکتەر ئەستۆدیلۆ پارێزگاری ویلایەتی گوێرێڕۆ بە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی ناوخۆیی گوت کە پیاوێک لە نزیک شاری کۆیوکا دی بینیتێز بە بەهۆی ئەوەی کە ستونێکی کارەبا کەوتووە بەسەریا گیانی لەدەستداوە.

نێوەندی زەویناسی ئەمەریکا ڕایگەیاند هێزی سەرەتایی بومەلەرزەکە 7.0 بووە و نێوەندی بومەلەرزەکەش 17 کیلۆمەتر دووربووە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هاوینەهەواری ئەکاپولکۆ لە ویلایەتی گۆێرێڕۆ.

لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا سەرۆکی مەکسیک ئەندرێ مانوێڵ لۆپێز ئۆبرادۆر ڕایگەیاند هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانێکی گەورە نەبووە نە لە گۆێڕێرۆ و نە لە شوێنەکانی تری وەکو ئۆاخاکا و شاری مەکسیکۆ کە لەوێ خەڵکی هەڵاتنە سەرشەقامەکان کاتێک هەست بە بومەلەرزەکە کرا.

بەرگری شارستانی نیشتمانی مەکسیک ڕایگەیاند کە لە 10 ویلایەتەکەدا پێداچوونەوە ئەنجام دەدات، بەڵام ڕاپۆرتی قوربانی و زیانی ڕژدیان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە پێنەگەیشتووە.

یەکێک لە کوشندەترین بومەلەرزەکانی مەکسیک لە کەناری میچۆکان لە 19ی ئەیلولی 1985 ڕوویدا و بەهۆیەوە 10 هەزار کەس بوونە قوربانی و زیانێکی کارەساتاویشی لە ناوچەکەدا لێکەوتەوە، لەوانە شاری مەکسیکۆ.

بەشێک لە زانیارییەکانی ئەم هەواڵە لە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس وەرگیراوە.

XS
SM
MD
LG