Accessibility links

بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.0 باشووری مەکسیک دەهەژێنێت


بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.0 باشووری مەکسیکی هەژاند و دانیشتوانی پایتەختی ناچار کرد بچنە سەر شەقامەکان.

ئاماری جیۆلۆجی ئەمەریکا گوتی سەنتەری بومەلەرزەکە 4 کم لە باکووری ڕۆژئاوای کۆرال فاڵسۆوە بووە لە ویلایەتی گێرێرۆی باشووری مەکسیک.

تاوەکو ئێستا هەواڵی هیچ زیانێک نەبووە. سەرۆکی مەکسیک ئاندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر گوتی بەرگری شارستانی پشکنین بۆ هەبوونی زیانەکان دەکەن.

سەرۆکی شارەوانی مەکسیکۆ سیتی کلاودیا شاینبوام گوتی هیچ هەواڵێک نەبووە لەسەر هیچ ڕووداوێک لە پایتەختدا.

XS
SM
MD
LG