Accessibility links

مێرکڵ: حکومەتی بێلاڕوس دەبێت خۆی بەدووربگرێت لە کاری توندوتیژی و دەست بکات بە گفتوگۆی نیشتیمانی


وتەبێژی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا وتی ئانگێلا مێرکڵ لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا سەبارەت بە ڕەوشی بێلاوڕوس قسەیان کردووە.

وتیشی لەمیانەی پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ ڕوونی کردۆتەوە دەبێت حکومەتی بێلاڕوس خۆی بەدووربگرێت لە بەکارهێنانی هێز دژی خۆپیشاندەران.

ستیفین سایبەرتی ڕاوێژکاری مێرکڵ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جەختی لەوە کردۆتەوە دەبێت حکومەتی بێلاڕوس خۆی بەدووربگرێت لە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندانەکان و بەزووترین کات زیندانیە سیاسییەکان ئازاد بکات و دەست بکات بە گفتوگۆی نیشتیمانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەکەدا، ئەمەش لەپێناو ئەوەی بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ ببنن."

ڕابەری بێلاڕوس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ ڕووبەڕووی هەڕەشەی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆتەوە دوای ئەوەی لەڕێی بەکارهێنانی هێزەوە هەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکانی داوە. خۆپیشاندەران دەڵێن هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکە ساختەکاریی تێدا کراوە و نەدەبوو لوکاشینکۆ دووبارە لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG