Accessibility links

ڕۆژی یادەوەری سەربازانی گیان فیدا


وەکو هەموو وڵاتێـک، ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش سـاڵانە ڕۆژێـکی هەیە بۆ ڕێزلێنان لەو سەربازانەی لە پـێناو نیشتمان گیانی خۆیان فیداکرد، ئەم ڕۆژە ناوی لێنراوە ڕۆژی یادەوەری "Memorial Day ".

ئەم بۆنەیە وتەیەکی سەرکردەی مێژوویی یۆنانی پـێریکلیس Pericles دێنەتەوە یادمان کە 2500 ساڵ لەمەوبەر گوتویەتی" زیانەکانی شەڕ پـیاوانی خاوەن بەهان... ژیان پـێویستی بە ورەی قارەمانێتی ئەوان هەیە."

ئەم بۆنەیە وەها دانراوە کە بکەوێتە دوایـین ڕۆژی دووشەممەی مانگی پـێنجی هەموو ساڵێک. بۆ ئەمساڵی 2018 ، ئەمڕۆ ڕێـکەوتی 28 ی مانگ دەکات. ئەمەریکایـیەکان لە سەرانسەری وڵاتەکە چالاکی جۆراوجۆری هاوشێوەی یەکتر سـازدەکەن و لەگەڵیدا سـاتێـک بەبێ دەنگی دەوەستن بۆ ڕێزنان لە گیانی ئەو سەربازانەی گیانی خۆیان کردە قوربانی لە پـێناو بەرژەوەندیـیەکانی ئەمەریکا و خەڵکی ئەمەریکا. ئاڵای ئەمەریکا لەسەر گۆڕی هەر یەکەیان لە گۆڕسـتانە لەشـکریـیەکانی وڵاتەکە دەچەقێنرێت وە خێزان و هاوڕی و ئازیزانیان دەچنە سەر گۆڕەکانیان.

ئەو سەربازانە زۆربەیان بە گەنجی لە پـێناو ئازادی و بەها پـیرۆزەکانی ئەم وڵاتە گیانیان بەخشی. بەشێکیان لە شەڕدا گیانیان لەدەست دا و هەندێـکیشیان لە زیندانە بیانیـیەکاندا گیانیان سپارد و نەگەڕانەوە، بە سەدان هەزاریشیان گیانی خۆیان بەختکرد لە پـێناو بەدیهێنانی ئازادی بۆ خەڵـکانی دیکە، لە باکوری ئەفریکا و ئەوروپا و ناوچەی پاسفیک و ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

XS
SM
MD
LG