جۆن مه‌ککه‌ین سیناتۆری کۆماری و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کان له ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌خنه‌ی توندی له سه‌رۆک ئۆباما گرت و ئۆباڵی قه‌یرانه‌کانی ئه‌مڕۆی ناو سوریای خسته ئه‌ستۆی.
مه‌ککه‌ین ڕۆژی چوارشه‌ممه له دانیشتنێـکی ئه‌نجومه‌نی سینات‌دا له کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا وێنه‌ی ئالان کوردی خسته به‌رده‌م خۆی و گوتی ده‌مه‌وێت له باره‌ی ئه‌م قه‌یرانی په‌نابه‌رانه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه قسه بکه‌م که به هه‌زاران ژن و پـیاو و منداڵ له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریکاوه له تاو توندوتیژی و ماڵ وێرانی هه‌ڵدێن. ئه‌م قه‌یرانه هه‌ر له خۆیه‌وه وه‌کو بومه‌له‌رزه یان ڕه‌شه‌بای تۆرنێدۆ نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌مه ئه‌و ئه‌نجامه پـێشبینیکراوه‌یه که له سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کرا.
پاشان گوتی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه خه‌ڵکی سوریان، ئه‌و وڵاته‌ی چوار سـاڵه دووچاری کوشتن و کاولکاری بووه‌ته‌وه به ده‌سـتی دوو دوژمن که بریتین له دیکتاتۆری خوێن ڕێژ (ئه‌سه‌د) و کۆمه‌ڵی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی کوشتن و بڕین (داعش).
مه‌ککه‌ین گوتی به‌پـێی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نزیکه‌ی 63% ی ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی دوو سـاڵی ڕابردوو ڕوویان له ئه‌وروپا کردووه بۆ داوای مافی په‌نابه‌ری، خه‌ڵکی سوریان. پاشان گوتی له ڕاستیشدا زۆر له‌م قه‌یرانی په‌نابه‌رانه گه‌وره‌تر هه‌یه که ئه‌مڕۆ له ئه‌وروپا ده‌یبینین، ئه‌ویش له‌وه‌تای سـاڵی 2011 وه زیاتر له 200 هه‌زار سوری کوژراون و یه‌ک ملیۆن که‌سیش برینداربوون و 8 ملیۆن ئاواره بوون و 4 ملیۆن ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتانی وه‌کو تورکیا و ئوردن و لوبنان و میسر بوون.
پاشان مه‌ککه‌ین له خوله‌کی 3:15 قسه‌کانیدا به ماوه‌ی زیاتر له خوله‌ک و نیوێـک باسی به‌سه‌رهاتی ئالان وخێزانه‌که‌ی کرد.
جۆن مه‌ککین له به‌شێـکی تری قسه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی توندی له میدیاکان گرت که ئه‌و خه‌ڵکه لێقه‌وماوه به کۆچبه‌ر ناودێرده‌که‌ن، گوتی ئه‌وانه ئاواره و په‌نابه‌رن که له تاو ئه‌شکه‌نجه و کوشتن‌وبڕین و جینۆساید ماڵ‌وحاڵی خۆیان جێهێشتووه، نه‌ک بۆ گه‌یشتن به ژیانێـکی خۆشگوزه‌رانی. گوتی "بۆیه به‌سه به کۆچبه‌ر ناودێریان ده‌که‌ن."
ته‌واوی قسه‌کانی مه‌ککه‌ین له‌م ڤیدیۆیه‌دایه.