Accessibility links

مەی بۆ پەرلەمانی بەڕیتانیا : چاوێکی دیکە بخشێننەوە بە ڕێکەوتنەکەدا


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی هۆشیاریدایە ئەندامانی پەرلەمانی بەڕیتانیا و وتی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەوێتە مەترسییەوە ئەگەر ڕێکەوتنی جیابوونەوەکە ڕەت بکەنەوە.

مەی وتی " هەندێک لە وێستمینیستەر دەیانەوێت جیابوونەوەکە دوابخەن یان بەربەستی لەبەردەمدا دابنێن و هەموو هۆکارێک بەکاردەهێنن تاوەکو ئەوە بکەن."

وتیشی بەربەست دانان لەبەردەم جیابوونەوەی بەڕیتانیادا لە یەکێتی ئەوروپا ئەگەرێکی زۆر زیاترە لە جیابوونەوە بەبێ ڕێکەوتن.

هەروەها داواشی لە پەرلەمان کرد چاوێکی دیکە بخشێننەوە بە ڕێکەوتنەکەدا.

مەی لەبەردەم پەرلەماندا وتی " ئەمە بە هەموو ئەندامانی هەموو لایەنەکانی ئەم ئەنجومەنە دەڵێم، هەرچی بڕیارێکتان دابێت پێشتر، لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری داهاتوودا چاوێکی دیکە بخشێننەوە بە ڕێکەوتنەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG