Accessibility links

وەزیرێکی بەڕیتانیا: بەڕیتانیا ئامادەیە بەبێ ڕێکەوتن لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە


سەرک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی
سەرک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

وەزیری کاروباری دەوڵەت لە پەرلەمانی بەڕیتانیا ئاندریا لێدسەم وتی بەڕیتانیا ئامادەیە بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک لە یەکێتی ئەوروپا جیا ببێتەوە ئەگەر هاتوو پەرلەمانی بەڕیتانیا پلانەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بۆ جیابوونەوەکە ڕەت بکاتەوە.

لێدسۆم لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی بی بی سی بەڕیتانیا وتی " بەشێوەیەکی سەرەکیی ئەمە ڕوودەدات ئەگەر دەنگ نەدەین لەسەر ڕێکەوتنەکە. هەڵوێستە سیاسییەکە ئەوەیە کە ئێمە بەبێ ڕێکەوتن جیادەبینەوە."

جێی ئاماژەیە ڕۆژی پێنجشەممە ستراتیژییەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی بۆ جیابوونەوە توشی نوێترین شکست هات، ئەمەش هەوڵەکانی لەگەڵ ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپادا لەناودەبات ئەگەر هاتوو سازش نەکەن بۆ پلانەکەی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG