وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە گوایە لە مانگەکانی داهاتوودا بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە جێ دەهێڵێت و وتی " ئەو هەواڵانە بە هیچ شێوەیەک بە جددی وەرناگرم."
ماتیس لە پێنتاگۆن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لەو کاتەوەی هاتوومەتە ئێرە چەند جار ئەمەم بەسەرهاتووە؟ بەمزووانە ئەوەش نامێنێت و ئەو کەسانەی ئەو دەنگۆیەیان بڵاوکردەوە دەتوانن دەنگۆیەکی دیکە لە داهاتوودا بڵاوبکەنەوە."
وتیشی " بەمشێوەیە لێرە شتەکان بەڕێوە دەچێت. نابێت بە جددی وەریگریت."
سەرچاوە / ڕۆیتەرز