Accessibility links

ماتیس: تورکیا پێش هێرشە ئاسمانییەکانی لە سوریا ئەمەریکای ئاگادارکردۆتەوە و پەیوەندییەکانیش بەردەوامن


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەمیس ماتیس وتی تورکیا پێش دەستپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکانی دژی کوردەکانی سوریا ئەمەریکای ئاگدارکردۆتەوە، ئاماژەشی بەوەدا واشنتن بەردەوام دەبێت لە پەیوەندییکردن لەگەڵ ئەنقەرەدا سەبارەت بە چۆنێتی بەردەوام بوون.

ماتیس لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لەڕێگەیدا بەرەو ئاسیا وتی " تورکیا ڕاشکاو بوو. پێش ئەوەی دەست بکەن بە هێرشە ئاسمانییەکان ئێمەیان ئاگادار کردبۆوە کە بەنیازن ئەو کارە بکەن و گفتوگۆمان لەگەڵدا بکەن. وتی ” ئێمە ئێستا کار دەکەین لەسەر ئەوەی چۆن بەردەوام بین بۆ پێشەوە."

ماتیس ئاماژەی بە کاردانەوەی ئەمەریکا نەدا سەبارەت بە ئاگادارکردنەوە پێشوەختەکەی تورکیا.

جێی ئاماژەیە تورکیا دەستی کردووە بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی عەفرینی سوریا کە بۆتە شوێنێکی دیکەی نوێی جەنگی ناوخۆی سوریا کە ماوەی حەوت ساڵە بەردەوامە.

ئەم ئەرکەی تورکیاش بەرامبەر کوردەکانی سوریا کە هاوپەیمانی ئەمەریکان تورکیا دەخاتە کاتێکەوە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتندا نزیک ببێتەوە لە خاڵی تێکچوونی تەواوەتی.

ماتیس وتی " ئەمەریکا ترسی یاسایی ئاسایشی هەیە." بەڵام لە هەمان کاتدا ماتیس وتی کە ئەمەریکا هێزەکانی بڵاوکردۆتەوە لە سوریا و چەکی داوە چەکدارەکان بۆ ئەوە نیە کە دژی تورکیا بەکاربهێنرێت. وتیشی ئەو یارمەتیانەی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانەکانی لە سوریادا بووە هۆی ئەوەی ڕێکخراوی داعش لەناو ببرێت.

ماتیس وتی " کوردەکان و چەکدارەکانی دیکە کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات کاریگەری خۆیان سەلماندووە، ئەوەش بەوەی هەزاران قوربانیان داوە. بەڵام ئێوە بینیتان چۆن داعشیان وێرانکرد لە سوریادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG