Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت گواستنەوەی چەک بۆ یەکینەکانی پاراستی گەل ڕادەگرن


هاوکاری لەشکری ئەمەریکا و یەکینەکانی پاراستنی گەل
هاوکاری لەشکری ئەمەریکا و یەکینەکانی پاراستنی گەل

مەتیس گوتی: "ئیمە درووست هەر بە ئەو پێیە دەچێنە پێش کە سەرۆک ڕایگەیاند."

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری ڕۆیتێرز وەزیری بەرگری ئەمەریکا جێم مەتس هەینی گوتی کە کردارکانی لەشکری بۆ سەر داعش لە سوریا گەیشتۆتە قۆناخەکانی کۆتایی، و چاوەڕوانی دەکات تیشک بخرێتە سەر ڕاگرتنی هەریمەکە تا ئەوەی شەڕەڤانانی کوردی سوریا پڕ چەک بکات.

دانۆڵد تڕامپ حەوتووی ڕابردوو لە پەیوەندێکی تەلەفۆنی دا سەرۆکی تورکیای ئاگادار کرد کە واشنگتن خەریک گۆڕان بە سەر پشتیوانی لەشکری بۆ لایەنەکان لە گۆڕەپانی شەڕ لە سوریا دا دەکات.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا، جێمز مەتس
وەزیری بەرگری ئەمەریکا، جێمز مەتس

یەکینەکانی پاراستنی گەل هێزی سەرەکی هێزەکانی سوریای دێموکڕاتن.

مەتیس گوتی: "ی پ گ چەکدارە و لە دەمێکدا کردارەکانی هێزی هاوپەیمان ڕادەوستێت بێگومان پێویستیت بە ئەوە نابێت، پێویستیت بە ئاسایش دەبێت، پێویستیت بە هێزەکانی پولیس دەبێت، ئەوە خەڵکە کە ڕوونی دەکاتەوە کە داعش ناگەڕێتەوە."

کاتێک پرسیاری لێکرا داخوا ئەوە بە تایبەتی مانای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەمەریکا دانی چەک بە یەکینەکانی پاراستنی گەڵ ڕادەگرێت.​

مەتیس گوتی: "ئیمە درووست هەر بە ئەو پێیە دەچێنە پێش کە سەرۆک ڕایگەیاند."

ئانکارا بە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ی پ گ زۆر قەڵسە کە تورکیا وەک بەشێک لە پارتی کرێکارانی کوردستان ی دەزانێت.

ئەمەریکا ئەو چاوەڕوانییەی هەیە کە چەکەکانی قورس و ئوتوموبیلی گەورەی لەشکری لە یەکینەکانی پاراستنی گەل وەربگرێتەوە، بەڵام وێناچێت چەکەکانی سووک بە تەواوی لە ئەوان وەربگرنەو، وەک کاربەدەستانی ئەمەریکا گوتوویانە.

زوویەکی ئەم حەوتووە، هاوبەندی شەر لە دژی داعش گوتی زیاتر لە ٤٠٠ سەربازی مورینز و تۆپخانە سوریا جێ دەهێڵن دوای ئەوەی یارمەتیان کرد شاری ڕەقە لە چنگ دەوڵەتی ئیسلامی ڕزگار بکەن.

مەتیس گوتی ئەوە بەشێک لە گۆرانکاری لە پێکهاتەکانی هێزی ئەمەریکابووە بۆ ئەوەی پشتیوانی لە دیپلۆماتان بکات کە شەڕ بە کۆتایی بهێنن.

مەتیس گوتی: "سەربازان ی [ئەمەریکا] هەڵوێستیان دەگۆڕن... کە هەڵوێست لە گەڵ هاوپەیمانانی ئێمە دەگرێتەوە ئەوانەی ئێستا خەریکە هەڵوێستی خۆیان دەگۆڕن لە دەمێکدا بۆ ئەو مەبەستەی کە دەچنە پێش سنووردارن."

XS
SM
MD
LG