که‌مال کلیجدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماری گه‌لی تورکیا ( جه‌هه‌په ) نه‌خشه رێگایه‌کی 10 خاڵه‌ی پێشکه‌ش کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیا و وا دیاره ئاکه‌په و سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆگانیش به هه‌ندێ جیاوازیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه کۆکن، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره له ئارادایه ئاخۆ ئه‌و نه‌خشه رێگایه شیانی سه‌رکه‌وتنی هه‌یه به بێ به‌شداریکردنی هه‌موو لایه‌نه په‌ێوه‌نداره‌کان؟ وه یاخود چ جیاوازیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌ریه‌کانی له‌مه‌و پێشی ئاکه‌په و ئه‌ردوگان؟
رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت دیاره ئه‌و هه‌وڵه‌ی جه‌هه‌په ده‌ستیپێکردووه ئێستا هه‌وڵێکی شایانی سه‌رنجه و به بڕوای من گرنگیه‌گی تاێبه‌تی هه‌یه و ئاکه‌په له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا یه‌کێک له دروشمه سه‌ره‌کیه‌کانی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بوه له تورکیا، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه چاکسازی ڕه‌واڵه‌تی وه یاخود به چاکسازی زۆر زۆر بچووک کۆ‌مه‌ڵه‌ی کوردستان و یه‌کێتی ئه‌وروپا رازی بکات، به‌ڵام به داخه‌وه دیتمان تاکۆ ئێستا ئه‌و پرۆسه به باشی نه‌چۆته پێش و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی گروپی ئاشتی له قه‌ندیل ڕاوه‌ستاوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:11خوله‌كه