کارمه‌ندێـکی هێزه‌کانی مارینی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ماوه‌ی شه‌ش سـاڵ زیندانی له به‌ندیخانه‌یه‌کی فیدراڵی حوکم درا به تۆمه‌تی دزیکردن به بڕی نزیکه‌ی 1.7 ملیۆن دۆلار له کۆنتراکته‌کانی که بۆ کۆمپانیایه‌کی عێراقی ده‌رچووبوو.
کاپتن ئێرک شمیت که له دوێنێ دووشه‌ممه له دادگای فیدراڵی له ڤێرجینیا حوکم درا له سـاڵی ڕابردوودا بێ گوناهی خۆی ڕاگه‌یاندبوو له به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاره به ڕێـگه‌ی ناقانونی و ساخته‌کاری له تۆمارکردنی دۆکۆمێنته‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی باج.
شمیت له سـاڵی 2008 دا ڕه‌وانه‌ی عێراق کرابوو وه‌ک ئه‌ندامێـکی که‌رتی یه‌کی مارینی ئه‌مه‌ریکایی که بنکه‌یان له کالیفۆرنیایه.
دادپـرسه گشـتیـیه‌کان ده‌ڵێن شمیت کاره‌که‌ی به‌کارهێنابوو بۆ به‌خشینی کۆنتراکت به کۆنتراکتهرێـکی عێراقی به ناوی ئهلمثوادهوه، له‌و ده‌مه‌ی که کۆنتراکته‌کانی عێراقی ئه‌و کۆنتراکته‌یان بۆ ده‌رده‌چوو، جه‌ینی هاوسه‌ری شمیت پاره‌که‌ی به‌کارده‌هێنا بۆ کڕینی که‌لوپه‌ل که‌ره‌سـته به گوێره‌ی کۆنتراکته‌که و دووباره بۆ مارینهکانی ئه‌مه‌ریکای له عێراق ڕه‌وانه‌ی ده‌کردنه‌وه.
کۆمپانیاکه‌ش دۆکۆمێنتی ساخته‌یان به‌کارده‌هێنا که نیشـانی بدات ئه‌و که‌لوپه‌لانه ڕه‌وانه‌کراون و دووباره بسوڵهکانیان ڕه‌وانه‌ی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی تری له‌سه‌ر وه‌ربگرن.