ساڵێک لەمەو پێش رژیمی جمهوری ئیسلامی ئێران لە دادگایەکی" نارەوادا " پێنج کەسی لە سێدارەدا، کە بێجگە لە مەهدی ئیسلامیان چواریان کورد بوون و لەوانەیە بێجگە لە کوردبونیان هیچ تاوانێکی تریان ئەنجام نەدابیت. فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلم هولو،عەلی حەێدەریان، فەرهاد وەکیلی و مەهدی ئیسلامیان لە ٩ی گوڵانی ساڵی 2010 لە زیندانی " اوین " ی تاران بە فەرمان و بە دەستی دەسەڵاتدارانی ئێرانی و بە بێ ئاگادارکردنەوە و ئامادە بونی خانەوادە و پارێزەرەکانیان لە زیندانی ناوەندی تاران لە سێدارە دران.دکتۆر ئارەش عەلایی کە خۆی کوردە و هاوزیندانی فەرزاد و هاوریەکانی بوە دەڵێت " تا ئێستا چەندین پرسیار لە مێشکماندایە کە هیچ وەڵامێکی بۆ نییە، چۆن دەکرێ چەند کەسێک خاوەنی بیری باش و مرۆڤ دۆست کە سودیان بۆ کۆمەڵگاکەیان هەبێت وا بە ئاسانی و لە چەند چرکەیەکدا لە سێدارە بدرێن؟ کێ دەتوانی شوێنی ئەم پێنج کەسە بگرێتەوە؟ کێ دەتوانی لە گوندەکانی کامیاراندا وانە بڵێتەوە؟ کێ دەتوانی جێگای باوک بۆ مناڵەکانی فەرهاد پڕ بکاتەوە؟ کێ دەتوانی شوێنی شیرین عەلم هولو بگرێتەوە وە بە کچانی گوندەکەیان پێشان بدات چۆن بە تواناییەکانیان گەشە بدەن ، سوهراب سپهری دەڵیت " مرگ پایان کبوتر نیست " واتە مردن کۆتایی کەموتەر نییە.
خانم مەلایەکە عەلم هولو کە یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شیرین عەلم هولویە لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت له راستیدا ئه‌و دوو ساڵه بۆ بنه‌ماڵه‌ی شیرین زۆر زه‌حمه‌ت بوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان جێه‌کی تاێبه‌تیان هه‌بوه هه‌م له‌ناو خانه‌واده و هه‌م له ناو گه‌له‌که‌یاندا، چونکه ئه‌وان گه‌لێک سه‌ربه‌رز و تێکۆشه‌ر و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد بوون له ناو سیاچاڵه‌کانی دوژمن‌دا. عه‌له‌م هولی ده‌شڵێت په‌یامی ئێمه له یادی ئه‌و گیان به‌ختوانه‌دا یه‌کگرتنی گه‌لی کورد زۆر به پێویست ده‌زانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌لی کوردی ئێمه یه‌کگرتوو نه‌بێت ناتوانی به راستی شه‌هیدانیشی به باشی یاد بکاته‌وه، ئه‌وان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی کورد بوون له ناو زینداندا .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:26 خوله‌كه