Accessibility links

سەرۆکی ڤەنزوێلا دەگاتە قەتەڕ و لەگەڵ شازادەی ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە


دەزگای هەواڵی قەتەڕ ڕادەگەیەنێت سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ بە سەردانێکی فەڕمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ و لەگەڵ شازادەی قەتەڕ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال ثانیدا کۆدەبێتەوە.

مادورۆ لە ڤیدیۆیەکدا کە لە کەناڵی ڤەنزوێلا بڵاوکرایەوە دەڵێت " گەیشتینە قەتەڕ بۆ بەردەوامیدان بە ئەجێندای کارە نێودەوڵەتییەکانمان."

دەزگای هەواڵی قەتەڕ دەڵێت کۆبوونەوەکەی مادورۆ لەگەڵ شێخ تەمیمدا " پێداچوونەوە دەبێت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا و هەروەها باس لە ڕێگەکان دەکرێت بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە کۆمەڵێک ڕووی جیاوازەوە، هەروەها باس لەو پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییان دەکرێت کە لە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولادان."

دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە سەردانی کوەیتی کرد، ئەمە دووەمین وڵاتی کەنداوە کە مادورۆ سەردانی دەکات. پێشتریش سەردانی تورکیا و جەزائیر و ئێرانی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG