Accessibility links

ماکرۆن دووبارە وەکو سەرۆکی فەڕەنسا هەڵبژێردرایەوە


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەڕەنسادا بەرامبەر مارین لو پێنی ڕاستڕەوی توندڕەو سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دووبارە وەکو سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرایەوە.

لایەنگرانی ماکرۆن بە ئاڵای فەڕەنسا و یەکێتی ئەوروپاوە لە پارکی کامپ دو مارسی بەردەم بورجی ئیفێلدا لە پاریس ئاهەنگییان گێڕا و سەمایان کرد و هاوارییان دەکرد " ماکرۆن ! ".


ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا پێشوازییان لە هەواڵی سەرکەوتنی ماکرۆن کرد کە پشتیوانی لە یەکێتی ئەوروپا دەکات.

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەدەن ماکرۆن لە سەدا 58.5 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

لو پێنی ڕکابەری ماکرۆن بەخێرایی دانی بە شکستەکەیدا هێنا و بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە شەڕەکەی، ئەمەش لەکاتێکدا کە بڕیارە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فەڕەنسا لە مانگی پێنجدا بەڕێوەبچێت.

لو پێن بە لایەنگرانی وت " هەرگیز دەستبەرداری فەڕەنسییەکان نابم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG