Accessibility links

ماکرۆن: ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبوونەوەی نێوان ئەمەریکا و ئێران


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبوونەوەیەکی نێوان سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە هەفتەکانی داهاتوودا بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە ناوەکییەکان.

لە کۆتای کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوتدا لە بیاغیتسی فەڕەنسا، ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " دوو شت زۆر گرنگە بۆ ئێمە، دەبێت ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکیی و دەبێت هەڕەشەی تێکدانی ئارامی ناوچەکە نەکات."

وتیشی وتوێژ دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک.

ماکرۆن وتی " ئەوەی هیوادارم بیبینم بەپێی ئەو وتوێژانەی ئەنجاممان داون ئەوەیە بتوانین لە هەفتەکانی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی نێوان سەرۆک ڕۆحانی و سەرۆک ترامپ ببینین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG