Accessibility links

ماکرۆن: فشارە زۆرەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران سوودی نیە


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی فشارە زۆرەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران تاوەکو ئێستا شکستیان هێناوە، هەروەها هەوڵەکانی ئەمەریکای بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا ڕەت کردەوە، ئەوەش بەهۆی کشانەوەی ئەمەریکاوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دا.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە وتارێکدا بۆ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی " ستراتیژییەتی سەپاندنی توندترین فشار ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوامە و ناتوانێت لەم قۆناغەدا ڕەفتارە خراپەکانی ئێران لە ناوچەکەدا ڕابگرێت یاخود گرەنتی ئەوە بدات ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکی."

وتیشی " لەبەرئەوە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا بەردەوام دەبن لە داواکانیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی ڤییەنای ساڵی 2015 ، ئەگەر نا ئەوا هیچ پێشێلکارییەک لە ئێران قبوڵ ناکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG