Accessibility links

ماکرۆن داوا دەکات بەزووترین کات هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بوەستێنرێت


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی لە دوو پەیوەندیی تەلەفونیدا داوای لە هەریەک لە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کردووە بەزووترین کات هێرشەکەی تورکیا لە سوریا ڕابگرن چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی مرۆیی گەورە.

ماکرۆن لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵدا وتی " هەردووکمان دەمانەوێت ئەم هێرشە کۆتایی پێبێت."

وتیشی " ئەم هێرشە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی مرۆیی گەورە کە کەس ناتوانێت بەرگەی بگرێت و هەروەها یارمەتیدەریش دەبێت بۆ گەڕانەوە و دەرکەوتنەوەی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکەدا."

لەلایەکی دیکەوە کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەوەیەکی بەرگری لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا ساز دەکات بۆ تاوتوێکردنی ئەو بژاردانەی لەبەردەستیاندایە سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG