Accessibility links

ماکرۆن پێشبینی کشانەوەی ئەمەریکا دەکات لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی پێشبینی ئەوە دەکات سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا بدات لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران، ئەوەش بەپێی لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ.

بەڵام ماکرۆن جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ نازانێت کە لە 12ی مانگی پێنجدا سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەیدات.

ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا نازانم بەڵام شیکارییەکان بۆ هەموو لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ وام لێدەکەن پێم وانەبێت شتێک بکات بۆ مانەوە لە ڕێکەوتنەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG