Accessibility links

ماکرۆن : هاریکاری ئەوروپا لە بابەتی کۆچدا سەرکەوت


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی ڕێکەوتنەکەی ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە کۆچ بە ئاشکرا دەریدەخات کە هاریکاری ئەوروپی لە بەرژەوەندیی نەتەوەییدایە.

ماکرۆن دوای کۆبوونەوە درێژخایەنەکەی ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسل وتی " دوای دانوستانەکان گەیشتینە ڕێکەوتنێک. هاریکاری ئەوروپا ئەمڕۆ سەروەر بوو."

وتیشی " پێویستە لەسەر ئەوروپا بۆ ماوەیەکی زۆر خۆی بگونجێنێت لەگەڵ فشارەکانی کۆچدا. دەبێت سەرکەوتوو بین لە بەرپەرچدانەوەی ئەم کێشەیە و لە هەمان کاتیشدا ڕاستگۆ بین لەگەڵ بەهاکانماندا."

لەلایەکی دیکەوە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە وتی " دوای گفتوگۆیەکی چڕ سەبارەت بە گرنگترین بابەتی یەکێتی ئەوروپا کە کۆچە، گەیشتینە ڕێکەوتنێکی هاوبەش و ئەمەش بەڵگەیەکی جوانە."

وتیشی " هێشتا زۆر کارمان لەبەردەمدا ماوە بۆ ئەوەی ڕا جیاوازەکانی نێوانمان لەیەکتر نزیک بکەینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG