سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتندا وتی زۆر گرنگە ئاگربەست لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا درێژبکرێتەوە.
ماکرۆن وتیشی پێشبینی ئەوە دەکات لەڕێی هۆکارە دیبلۆماسییەکانەوە گرژییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆتاییان پێبێت.
جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا وتی تورکیا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هێرشەکانی بۆ سەر کوردەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕادەگرێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز