Accessibility links

ماکرۆن: دەرگای یەکێتی ئەوروپا کراوەیە لەبەردەم بەریتانیادا


سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی دەرگای یەکێتی ئەوروپا کراوەیە لەبەردەم بەریتانیادا هەتاکوو ئەو کاتەی گفتوگۆکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا تەواو دەبێت بەڵام دوای دەستپێکردنی گفتوگۆکان گەڕانەوە لە بڕیارەکە قورس دەبێت.

ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریزا مەی وتی هیوادارە بەزووترین کات گفتوگۆکانی هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستپێبکات.

سەرۆکی فەرەنسا وتیشی " بێگومان دەرگای یەکێتی ئەوروپا کراوەیە هەتاکوو گفتوگۆکان تەواو دەبێت بەڵام بڕیاری هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دراوە و منیش ڕێز لەو بڕیارە دەگرم."

شایەنی باسە ئیمانوێل ماکرۆن و تێریزا مەی پێش ئەوەی ئامادەی یاری تۆپی پێی نێوان فەرەنسا و ئینگلتەرا ببن لە یاریگای پاریس ئێوارە خوانێکی کاریان پێکەوە ئەنجامدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG