Accessibility links

ماکرۆن: ستراتیژییەتی ئەمەریکا بەرامبەر ئێران نابێت تەنها خۆی لە سزا و قۆرخکردندا ببینێتەوە


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی سیاسەتی سەپاندنی سزا و قۆرخکردن کە ئەمەریکا پەیڕەوی دەکات بەرامبەر ئێران بەس نیە و دەبێت پلانێکی درێژخایەن دابنرێت بۆ بەڕێوبەرایەتیکردنی قەیرانەکە.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەبارەت بە قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەک وتی " لەگەڵ ئامانجەکانی سەرۆکی ئەمەریکادا هاوڕام تەنانەت ئەگەر هاوڕاش نەبین سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە، بەڵام پێم وایە پێویستە ستراتیژییەکی درێژخایەن ئامادە بکەین، نابێت تەنها لە سزا و قۆرخکردندا خۆی ببینێتەوە."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێشتر وتبووی ئەوانەی کە پابەند نەبن بە سزاکانی ئەمەریکاوە بۆ سەر ئێران ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە، ئەمەش پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ هەوڵەکانی ئەوروپا بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کە لە ساڵی 2015 دا واژۆ کرا و ئەمەریکا لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا لێی کشایەوە.

بەڵام ماکرۆن جەختی لە هەڵوێستی سەرۆک ترامپ کردەوە سەبارەت بە مەترسی بڵاوبوونەوەی موشەکی باڵیستیکی و گەیشتنی بەو گروپە چەکدارانەی کە هاوپەیمانی ئێرانن لە ناوچەکەدا.

ماکرۆن وتی " لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یارمەتیدان لە بواری موشەکی باڵیستیکیدا کە دراوە بە کۆمەڵەی حیزبوڵای لوبنانی و حوثییەکانی یەمەن جێی نیگەرانییەکی زۆرن و دەبێت پێش ئەوەی ڕەوشی ناوچەکە خراپتر ببێت ئەوە بوەستێنرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG