Accessibility links

ماکرۆن دەڵێت پێویستە گفتوگۆ بکرێت لەسەر ئۆکرانیا

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەڵێت سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسدا باسی لە قەیرانەکانی ئۆکرانیا کردووە و جەختی لەوە کردۆتەوە " دەبێت گفتوگۆکان بپارێزرێن تاوەکو ڕەوشەکە خراپتر نەبێت."

ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی ڕووسیا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە ڤلادیمێر پوتندا کۆدەبێتەوە.
مەبەست لە سەردانەکەشی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسییە بۆ گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا.

جێی ئاماژەیە ڕووسیا زیاتر لە 100,000 سەربازی لەنزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکردووە، وڵاتانی ڕۆژئاواش نیگەرانن لەسەر ئەوەی ڕووسیا پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەبێت، بەڵام مۆسکۆ ڕەتی دەکاتەوە پلانی لەوجۆرەی هەبێت.

سەرچاو/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG