Accessibility links

سەرچاوەکان: فەڕەنسا کۆنگرەیەک بۆ کۆکردنەوەی یارمەتیەکان بۆ لوبنان ڕێکدەخات


سێ سەرچاوەی نزیک ئاماژەیان بەوەدا لە 2 ی مانگی دوانزەدا فەڕەنسا لەڕێی ئۆنلاینەوە میوانداری کۆنگرەیەک دەکات بۆ تاوتوێ کردنی پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ لوبنان.

کۆنگرەکە کە بە هاریکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەبێت ئامانج لێی هاندانە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی دارایی بۆ لوبنان کە لە ئێستادا ئەو وڵاتە لەژێر قەرزێکی زۆردایە و ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی و دارایی بۆتەوە.

لە مانگی هەشتدا دوای تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری بەیروت، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بەڵێنیدا هەوڵ بدات بۆ یارمەتیدانی لوبنان، تەقینەوەکە بووە هۆی ئاڵۆزتربوونی قەیرانە ئابووری و سیاسیەکانی وڵاتەکە و شوێنیکی زۆری لە شارەکە وێران کرد.

بەڵام تاوەکو ئێستا دەستپێشخەرییەکانی فەڕەنسا بۆ خستنەوەی سەقامگیری و ناچارکردنی ڕابەرانی لوبنان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە ئابووری وڵاتەکەدا هێشتا سوودی نەبووە.

سەرچاوەکان وتیان بەهۆی خراپبوونی ڕەوشی دارایی لوبنانەوە لەنێوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، فەڕەنسا بڕیاریداوە کۆنگرەی پێشکەشکردنی یارمەتییەکان ڕێکبخات.

سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆنگرەکەوە وتی " کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئارەزووییەکی ئەوتۆی نیە لە یارمەتیدانی لوبناندا، بەڵام یارمەتیەکانی ڕێکخراوەکان دەبێت ڕاستەوخۆ بگەنە دەست گەلی لوبنان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG