Accessibility links

فەڕەنسا بەنیازە ڕێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم بکاتەوە و جیهانیش چاوەڕێی ڤاکسینێک دەکات


ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕێوشوێنەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم دەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا کەم بۆتەوە، ئەمەش ستراتیژییەکە وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش بەکاری دەهێنن.

ئەم هەنگاوەی فەڕەنسا لە کاتێکدایە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەمەریکای باکوور تا دێت زیاتر دەبێت و لە ئەمەریکا ڕۆژانە ژمارەی توشبووان زیاد دەبن، هەروەها بەرپرسانی هەرێمی ئۆنتاریۆی کەنەدا دەڵێن " ڕەوشەکە زۆر جێی نیگەرانیە."

لەنێوەندی ئەم بارودۆخەدا ڕاگەیاندنەکان بەشێوەیەکی ئەرێنی باس لە ڤاکسینەکان دەکەن.

لە فەڕەنسا ماکرۆن وتارێکی نوێ بۆ گەلی وڵاتەکە پێشکەش دەکات و تیایدا ڕێوشوێنەکان کەم دەکاتەوە و باس لەو ئاڕاستەیە دەکات کە وڵاتەکە دەیگرێتەبەر، لەکاتێکدا فەڕەنسییەکان هیوادارن ڕێوشوێنی سووکتر دابندرێن لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG