Accessibility links

سەرنشینانی کەشتیەکەی میسر بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە هێشتا لەسەر کەشتیەکە ماونەتەوە


سەرنشینانی کەشتیەکەی میسر بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاند بە دەیان لە گەشتیاری بیانی و دەستەی کەشتیوان میسری هێشتا لەسەر کەشتەیەکە ماونەتەوە لە ڕوباری نیل کە تیایدا 45 کەس گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا بن.

سەرنشینانی کەشتیەکە ڕۆژی 2 شەممە گوتیان هاوڵاتی ئەمریکی،فەڕەنسی و هیندی لەنێو ئەو کەسانەدان کە گیریان خواردوە لەسەر ئەو کەشتیەی لە نزیک شاری گەشتیاری ئەلئوقسر لە باشوری میسر لەنگەری گرتوە.

دەسەڵاتدارانی میسری ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند 45 حاڵەتی گومانلێکراو لەسەر کەشتیەکە هەیە لەوانە 33 گەشتیار و12 لە دەستەی کەشتیوانان جیاکراونەتەوە بێ ئەوەی ئاماژە بە چارەنوسی ئەوانی دیکە بدەن کە لەسەر کەشتی( ئای سارە) ماونەتەوە.

ئەندامێکی گروپی گەشتیاری فەڕەنسی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت نزیکەی 80 کەس لەسەر کەشتیەکەن بە ئەندامانی دەستەی کەشتیەکە و گەشتیاراکانەوە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ خراونەتە کەرەنتینەوە.

گروی گەشتارێکی فەرەنسیە گوتی ژنە تەمەن 53 ساڵەکەی لەدوای پشکنین دەرکەوتوە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و گوزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە مەرسا مەتروح کە شارۆچکەیەکی گەشتیاریە لە باکوری میسر، زۆر نیگەرانە لەوەی کە ناتوانێت پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە بکات لە نەخۆشخانە.

سەرۆک وەزیرانی میسر موستەفا مەدبولی ڕۆژی شەممە بە پەیامنێرانی گوت کەشتەیەکە 171 کەسی هەڵگرتبو، لەناویاندا101 کەسی بیانی و 70 کەسیشیان لە دەستەی کەشتیوانانی میسرین.

وەزارەتی تەندروستی میسر ڕۆژی 2 شەممە ڕایگەیاند ژمارەی سەرجەم توشبوان بۆ 55 کەس بەرزبۆتەوە.

XS
SM
MD
LG