Accessibility links

سەرۆکی بێلاڕوس پەنا بۆ پوتن دەبات تاوەکو لە دەسەڵات بمێنێتەوە


سەرۆکی بێلاڕوس ئالیکساندەر لۆکاشینکۆ ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا ئەنجام دەدات و تیایدا هەوڵ دەدات پشتیوانی پوتنی دەست بکەوێت، ئەمەش دوای پێنجەمین هەفتە لە خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە کە تیایدا داوا دەکرێت لۆکاشینکۆ دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە.

لە ماوەی 26 ساڵی دەسەڵاتەکەیدا لۆکاشینکۆ ڕووبەڕووی مەترسیدارترین قەیران بۆتەوە و بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پوتندا بەرەو سوچی ڕوسیا بەڕێدەکەوێت و چارەنووسی خۆی دەخاتە ژێر دەستی پوتنەوە.

ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕوس سەرۆکی وڵاتەکە ئالیکساندەر لۆکاشینکۆ تۆمەتبار دەکەن بەوەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە کە مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو و تیایدا لۆکاشینکۆ سەرکەوت و لە سەدا 80 ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. لەو کاتەوە هەزاران کەس دەستگیرکراون و کۆمەڵێک لە ڕابەرانی ئۆپۆزسیۆن دەستگیرکراون یاخود لە وڵاتەکە دەرکراون و ناچار کراون وڵاتەکە جێبهێڵن.

ڕۆژی یەکشەممە نزیکەی سەد هەزار خۆپیشاندەر ڕژانە سەر شەقامەکانی مینسکی پایتەخت و داوایان کرد لۆکاشینکۆ واز لە دەسەڵاتەکەی بهێنێت. پۆلیسی وڵاتەکەش وتی 400 کەسیان دەستگیرکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG