Accessibility links

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا: بێلاڕوس وەڵامی سزاکانی وڵاتانی بەڵتیک دەداتەوە


ئالیکساندەر لوکاشینکۆ
ئالیکساندەر لوکاشینکۆ

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە زاری وەزارەتی دەرەوەی بێلاڕوسەوە بڵاویکردەوە حکومەتی مینسک بە هەمان شێوە وەڵامی سزاکانی ئەو سێ وڵاتەی بەڵتیک دەداتەوە و وتیشی وەڵامدانەوەکان خێرا دەبن.

لە ماوەی ڕابردوودا هەریەک لە لیتوانیا و لاتیڤیا و ئیستۆنیا سزایان سەپاند بەسەر بێلاڕوسدا و قەدەغەکردنی گەشتیان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکە ئالیکساندەر لوکاشینکۆ و 29 بەرپرسی دیکەی حکومەتەکەیدا سەپاند.

ئەو سێ وڵاتە داوایان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد ڕێوشوێنی توندتر دژی لوکاشینکۆ بگرنەبەر کە ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕوس و وڵاتانی ڕۆژئاوا تۆمەتبارییان کردووە بە تۆمەتی ئەوەی ساختەکاری کردووە لە هەڵبژاردنەکاندا تاوەکو ماوەی دەسەڵاتەکەی درێژتر بکاتەوە کە 26 ساڵە بەردەوامە.

سزاکان ئەو بەرپرسانە دەگرنەوە کە تۆمەتبار کراون بە تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان و کردەوەی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکە.

لەلای خۆیەوە لوکاشینکۆ ڕەتی کردۆتەوە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکاندا ئەنجامدرابێت و دەڵێت خۆپیشاندەران لەلایەن لایەنێکی دەرەکیەوە پشتیوانیان لێدەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG