Accessibility links

کچێـک لە کالیفۆرنیا لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو جار لۆتەری دەباتەوە

  • VOA News

کچێـکی تەمەن 19 ساڵ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو تکتی لۆتەری کڕیوە و هەردووکی بردووەتەوە و ئێستا بووەتە خاوەنی سەدان هەزار دۆلار.

ڕۆزا دۆمینگەز لە گەشتێـکیدا کە لە ویلایەتی ئەریزۆناوە بەرەو ماڵەکەی لە کالیفۆرنیا گەڕاوەتەوە، لە ڕێگا لە بەنزینخانەیەک لایداوە و لەوێ تکتێـکی لۆتەری بە بەهای 5 دۆلار کڕیوە و 555 هەزار و 555 دۆلاری بردۆتەوە.

ڕۆزا گوتویەتی لە خۆشیاندا ویستوویەتی بگری.

پاش چەند ڕۆژێـکی دیکە لە بەنزیخانەیەکی دیکە تکتێکی دیکەی 5 دۆلاری کڕیوە و سەیریکردووە ئەوەشی بۆ دەرچووە کە بڕەکەی 100 هەزار دۆلارە.

ئەم کچە بەختەوەرە دەڵێت بە نیازە بچێت بازاڕێـکی باش بکات و ئۆتۆمبیلێـکی نوێ بۆخۆی بکڕێت.

XS
SM
MD
LG