پـیاوێکی بەلجیکی دەڵێت لە ماوەی ئەو سێ مانگەی ڕابردوو کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ماڵەوە ماوەتەوە، توانیویەتی نزیکەی 1500 کیلۆمەتر لەسەر ئامێری وەرزشی بڕوات.
ئیڤ هانۆڵ تەمەن 48 ساڵ کە لە بواری کۆمپیوتەردا کاردەکات، بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی گوت لە ماڵەوە بە پـێوە کار لەسەر کۆمپـیوتەرکانی دەکات و لە ژێر قاچی ئامێری وەرزشی ڕۆیشتنی داناوە و بەوەش توانیویەتی ڕۆژانە 27 هەزار هەنگاو بڕوات.
گوتوشیەتی بە درێژایی ڕۆژانی هەفتە و لە ماوەی 8 کاتژمێری کارکردنی، بە خێرایی نزیکەی 2.3 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەڕوات. لە ئێوارانیشدا کاتێک پەرتووک دەخوێنێتەوە بە خێراتر دەڕوات و دەڵێت هەندێک جار زیاتر لە 20 کیلۆمەتر ڕۆیشتووە.
ئیڤ دەڵێت "دانیشتنی بەردەوام وەکو جگەرە کێشان زیانبەخشە، وە ئێمەی مرۆڤ دروست نەبووین بۆ ئەوەی بە درێژایی کات دابنیشین، بۆیە کاتێک لەسەر ئامێرەکە دەڕۆم هەست دەکەم جەستەم زۆر سووکترە و دەتوانم زیاتر سەنگی بخەمە سەر کارەکەم.