Accessibility links

دوو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا بەردەوام دەبن لەکارکردن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا


سیناتۆر لینزی گراهام
سیناتۆر لینزی گراهام

دوو ئەندامی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا لینزی گراهام و کریس ڤان هۆڵن وتیان " بەهەموو هێزیانەوە " بەردەوام دەبن لە کارکردنیان بۆ سەپاندنی سزای توند بەسەر تورکیادا، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا.

بریجیت فرەی وتەبێژی سیناتۆر ڤان هۆڵن وتی " ڤان هۆڵن و گراهام قسەیان کردووە و ڕێکەوتوون لەسەر پێویستی ئەوەی بە هەموو هێزێکەوە کار بکەن بۆ بە یاساکردنی سزادانی تورکیا."

لەلای خۆشیەوە وتەبێژی لینزی گراهام وتی گراهام و ڤان هۆڵن بەنیازن بەردەوام بن لە کارکردن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG