Accessibility links

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لیبیا هۆشیاری دەدات سەبارەت بە پشتیوانیکردنی حەفتەر


غەسان سەلامە
غەسان سەلامە

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان غەسان سەلامە هۆشیاریدایە ئەو وڵاتانەی کە ئارەزووی ئەوەیان هەیە بەردەوام بن لە پشتیوانیکردنی سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا خەلیفە حەفتەر و وتی ئەو کەسێکی دیموکرات نیە و زۆربەی لیبیەکان پشتیوانی لە بەرنامە سیاسیەکەی ناکەن.

حەفتەری سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا " سوپای نیشتیمانی لیبیا " سێ هەفتەیە هێرش دەکاتە سەر تەڕابلسی پایتەختی لیبیا و تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە شکاندنی بەرگرییەکانی باشووری شارەکە.

شەڕی تەڕابلس ئەو هەوڵانەی لەناوبرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لێدەکردن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی لەنێوان لایەنە جیاوازەکانی لیبیادا و ئەم شەڕەش زیانێکی گەورەی دەبێت بۆ پیشەسازی نەوت لە لیبیادا کە یەکێکە لە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیکدا.

غەسان سەلامە بە ڕادیۆی فرانس ئینتەری وت " ئەو ئەبراهام لینکن نیە و دیموکراتێکی مەزنیش نیە. لەتوانایدا هەیە و دەیەوێت وڵاتەکە یەکبخات."

وتیشی " بەڵام چۆن ئەوە دەکات؟ کاتێک سەیری ئەوە دەکەین کە دەیکات نیگەران دەبین لەو شێوازانەی بەکاری دەهێنێت چونکە ئەو بە شێوازێکی نەرم و نیان فەرمانڕەوایی ناکات بەڵکو بە توندی فەرمانڕەوایی ئەو ناوچانە دەکات کە لەژێر کۆنتڕۆڵیایەتی."

فەڕەنسا و ئەمەریکا ڕووبەڕووی تۆمەت بوونەتەوە لە تەڕابلس بەوەی یاری بە هەردوو لایەنی جەنگ دەکەن لەو کاتەوەی حەفتەر هێرشەکانی دەست پێکردووە. پاریس پشتیوانی لە حەفتەر دەکرد کاتێک حەفتەر دژی ئیسلامییە توندڕەوەکان لە لیبیا دەجەنگا لەکاتێکدا بە فەڕمی پشتیوانی لە حکومەتەکەی لیبیا دەکات کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانی پێدانراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG