ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ کاروباری په‌نابه‌ران ناسراو به IOM ڕایگه‌یاندوه کار ده‌کات له‌سه‌ر ده‌رکردنی ژماره‌یه‌ک له په‌نابه‌ره‌کانی ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا. لیسا شلاینی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
IOM ده‌ڵێت داواکاری یارمه‌تییان له‌لایه‌ن په‌نابه‌ره بیانییه‌کانی که له ته‌رابلوس گیریان خواردووه لێ کراوه.
ئاژانسه ده‌ڵێت له ئێستادا نازانێت چه‌ند کارمه‌ندی کۆچبه‌ر له شاره‌که‌دا هه‌یه، به‌ڵام بڕوا ده‌کرێت ژماره‌یه‌کی زۆر بن.
وته‌بێژی IOM جه‌مینی پاندیا، ده‌ڵێت ژماره‌یکی زۆر له کۆچبه‌رانی میسڕ و وڵاتانی دیکه‌ی ئافریکا له ته‌ڕابلوس و به‌شه‌کانی ڕۆژئاوای لیبیا ماونه‌ته‌وه. خاتو پاندیا ده‌شڵێت ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وانه ده‌توانن ده‌رچن و داوای یارمه‌تی ده‌که‌ن تا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
خاتۆ پاندیا ده‌ڵێت " هه‌زاران میسڕی هه‌ن که ئێستا ئاماده‌ن بۆ ده‌رچوون له‌و وڵاته و ئه‌وه‌ی ئێمه له‌وێوه ده‌یبیستین ئه‌وه‌یه که ڕۆژانه داوا کاری زیاتر له‌و کۆچبه‌رانه‌وه دێت که له ڕاستیدا زۆربه‌ی داواکارییه‌کان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای میسڕییهکانه له ته‌ڕابلوس ئه‌وان چاوه‌ڕوانی ده‌رچوون ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و داوایه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕۆژنامهوانانیشهوه کراوه که ئه‌وانیش له نێو پایته‌ختی لیبیا گیریان خواردووه و ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین ڕێکخراوی جیا جیا ده‌که‌ن".
شایانی باسه سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا که شه‌ڕ بۆ ڕوخانی ڕژێمی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌که‌ن ڕایانگه‌یاندووه دوو شاری ستراتیژی به‌نده‌ری زلیتان و زاوییهیان گرتووه که ئه‌م شارانه له ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوور نین. له کاتێکدا سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له ته‌ڕابلوس نزیک ده‌بنه‌وه ده‌رفه‌ت بۆ ده‌رکردنی کۆچبه‌ره بیانییه‌کان که‌متر ده‌بێته‌وه.
له‌و کاته‌وه‌ی له کۆتایی مانگی 2 وه ئه‌م قه‌یرانه ده‌ستیپێکرد IOM زیاتر له 10 هه‌زار کۆچبه‌ری به ڕێگای زه‌مینی له ته‌ڕابلوسه‌وه بۆ سنوری تونس ده‌رکرد. به‌ڵام جه‌مینی پانیدا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند خه‌ڵکی ئێستا ناتوانێت به ڕێگای زه‌مینی له شاره‌که ده‌رچێت به‌هۆی شه‌ڕه‌که‌وه. گوتیشی له ئێستادا ئه‌و بژاره‌یه نه‌ماوه.
خاتو پانیدا " به‌کارهێنای هه‌ر ڕێگایه‌کی زه‌مینی بۆ ده‌رچوون له لیبیا زۆر مهتهرسیداره، مه‌گه‌ر له گه‌ڵ ئه‌و گروپه کۆچبه‌رانه بیت که به به‌له‌م ده‌ڕۆن بۆ لامپدوسا له ڕه‌وشێکی زۆر مهتهرسیداردا، بژاره‌کان سنوردان ئه‌گه‌ر هه‌شبن. زۆر سه‌خته ده‌رچین چونکه ڕێگه‌ی ئاسمانیش نییه ڕێگای ده‌ریایش هه‌ر مه‌ترسیداره. جا بۆیه خه‌ڵکی ناتوانن خۆیان بڕۆن.
له‌و کاته‌وه‌ی شه‌ڕو ناکۆکی له لیبیا ده‌ستیپێکردووه نزیکه‌ی 6 سه‌د هه‌زار کۆچبه‌ر له‌و وڵاته ده‌رچوون. ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وانه له‌لایه‌ن IOM وه ده‌رکراون. ئاژانسه‌که له ئێستاشدا به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌کانی بۆ ده‌رکردنی په‌نابه‌ره‌کان.
له ڕۆژی هه‌ینی که‌شتییه‌کی IOM له شاری بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیاوه به‌ره‌و شاری میسڕاته ڕۆشت، ئه‌مه‌ش 15هه‌مین کاروانی ده‌رکردنی کۆچبه‌ره‌کان بوو له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێکخراوه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 2:58 خوله‌که