Accessibility links

سەرۆکی لوبنان دەڵێت ئەوانەی لە پشت توندوتیژییەکانەوەن لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت


سەرۆکی لوبنان میشێل عەون بەڵێنیدا ئەوانەی لەپشت توندوتیژییەکانی ڕۆژی پێنجشەممەووە بوون لە بەیروت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

سەرۆکی لوبنان میشێل عەون لە وتارێکدا دوای شەڕە تەقەکەی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیروت کە بووە هۆی کوژرانی شەش کەس، وتی " جێی قبوڵکردن نیە جارێکی دیکە چەک وەکو هۆکارێک بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ڕکابەرەکانی لوبنان بەکارهات."

وتیشی " ئەمڕۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەکاندا سەبارەت بەوەی ڕوویدا قسەم کردووە، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە دڵنیا ببمەوە جارێکی دیکە ئەوە ڕوونەداتەوە."

هەروەها وتی " ڕێگە نادەین هیچ کەسێک وڵاتەکە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت."

جێی ئاماژەیە لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی بەیروتدا هێرش کرایە سەر لایەنگرانی حیزبوڵا و بزوتنەوەی ئەمەلی هاوپەیمانی، لە ئەنجامدا 6 هاوڵاتی شیعە کوژران. لە خۆپیشاندانەکاندا لایەنگرانی حیزبوڵا داوایان دەکرد ئەو دادوەرەی کە لێکۆڵینەوە لە تەقینەوە بەهێزەکەی ساڵی ڕابردووی بەندەری بەیروت دەکات، لەکارەکەی دووربخرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG