سەرۆک وەزیری لوبنان حەسەن دیاب وتی ئەوانەی بەرپرس بوون لە تەقینەوەی " عەمارە مەترسیدارەکەی نزیک بەندەری بەیروت " باجەکەی دەدەن.
سەرۆک وەزیری لوبنان حەسەن دیاب لە وتارێکدا وتی" بەڵێنتان پێدەدەم ئەم کارەساتە بەبێ لێپێچێنەوە بەسەرماندا تێپەڕ نابێت. ئەوانەی بەرپرس بوون لێی باجەکەی دەدەن."
وتی " ڕاستیەکان سەبارەت بەم عەمارە مەترسیدارەی کە لە ساڵی 2014 ەوە لەوێدایە ئاشکرا دەکرێن و پێش لێکۆڵینەوەکانیش ناکەوم."
وەزیری تەندروستی لوبنان حەمەد حەسەن وتی بەهۆی تەقینەوەکەوە زیاتر لە 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 2,500 کەسی دیکە برینداربوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز