Accessibility links

حیزبوڵڵا: کاتی ئەوەیە ڕێگە بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان بدرێت


کۆمەڵەی حیزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند ئێستا کاتی ئەوەیە سیاسییەکان سازش بکەن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەپێناو پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ کە بتوانێت وڵاتەکە لەو قەیرانە ئابوورییەی تێیکەوتووە ڕزگار بکات.

سکرتێری گشتی کۆمەڵەی حیزبوڵڵای لوبنان حەسەن نەسڕوڵا لە لێدوانێکدا وتی " هەمووان دەبێت بزانن ئەم وڵاتە تەواو شەکەتە و کاتی لەبەردەستدا نەماوە."

وتیشی لەم ڕۆژانەی دواییدا " هەوڵی بە کۆمەڵی جددی " دراوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو قەیرانە سیاسییەی کە دانوستانە وەزارییەکانی بۆ ماوەی چەند مانگێکە ڕاگرتووە.

لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردووەوە ناکۆکیی هەیە لە نێوان سەرۆک وەزیری ڕاسپێردراو سەعد حەریری و سەرۆکی لوبنان میشال عەونی هاوپەیمانی حیزبوڵا لەسەر پێکهێنانی حکومەت.

نەسڕوڵا وتی " ئێستا کاتیەتی، ئەگەر هێشتا کەسێک هەیە چاوەڕێی شتێک دەکات یاخود شتێکی دەوێت یاخود پێشبینی شتێک دەکات، دەبێت ئەم شتانە بخەینە لاوە و بەجددیی چارەسەرێکی ڕاستەقینە و خێرا بۆ ئەم قەیرانە بدۆزینەوە."

حەریری دەڵیت سەرۆکی لوبنان میشال عەون هەوڵدەدات لەپێناو بەدەستهێنانی مافی ڤیتۆدا کورسیە وەزارییەکان پڕبکاتەوە، لەکاتێکدا بەرەی نیشتیمانی ئازاد کە عەون دایمەزراندووە حەریری تۆمەتبار کردووە بەوەی هەوڵدەدات زۆرینە بۆ خۆی و هاوپەیمانەکانی بێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG