Accessibility links

سەرچاوە: حەریری ئامادەیە دووبارە پۆستی سەرۆک وەزیری لوبنان وەربگرێتەوە بەڵام بە مەرج


سەعد حەریری
سەعد حەریری

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەعد حەریرییەوە وتی حەریری ئامادەیە پۆستی سەرۆک وەزیری لوبنان وەربگرێتەوە بە مەرجێک بتوانێت بەخێرایی چاکسازیی بکات تاوەکو وڵاتەکە بەدووربخات لە داڕمانی ئابووری.

ڕۆژی سێشەممە حەریری دەستی لەکارەکەی کێشایەوە و ئەمەش بۆشاییەکی سیاسیی خستە وڵاتەکەوە لەکاتێکدا خۆپیشاندەران داوای و چاکسازی دەکەن وڵاتەکە قەرزێکی زۆری لەسەرە کە لەوانەیە ببێتە هۆی داڕمانی ئابووری وڵاتەکە.

دوو هەفتە دوای خۆپیشاندانەکان دژی حکومەت کە تا ڕادەیەک دوای دەست لەکارکێشانەوەی حەریری ڕەوشەکە ئارام بۆوە، ڕێگا خێراکانی لوبنان کرانەوە و هێزەکانی ئاسایش لە هەوڵی ئەوەدان ڕەوشەکە بەرەو ئاسایی ببەنەوە.

هەروەها بۆ ڕۆژی یانزەیەم بانکەکانی لوبنان بە داخراوی مانەوە بەڵام کۆمەڵەی بانکەکانی لوبنان ئاماژەی بەوەدا لە ڕۆژی هەینییەوە دەست دەکاتەوە بەکارەکانی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG