Accessibility links

داڕمانی ئابووری لە لوبنان فشارەکانی سەر سوپا و هێزەکانی ئاسایش زیاتر دەکات


بەهۆی ئەوەی بەهای دراوی لوبنانی بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزی، موچەی هێزەکانی ئاسایش و سەربازانی سوپای وڵاتەکەش کەمبۆتەوە، ئەمەش بۆتەهۆی نائومێدی و بێزارییان، لەکاتێکدا گرژییەکان لە وڵاتەکەدا تا دێت زیاتر دەبێت.

لە لێدوانێکی ڕاشکاوانەدا سەرکردەی سوپای لوبنان عماد جۆزیف عەون وتی هۆشیاریداوە لەسەر ئەو فشارە ماددی و دەروونیەی لەسەر سەربازەکان هەیە و ئەگەر کەسێک گوێیان بۆ نەگرێت ئەوا لەوانەیە ئەو فشارانە ببنە هۆی " تەقینەوە " لەنێو هێزەکاندا.

لە کۆتای ساڵی 2019 وە لیرەی لوبنانی لەسەدا 85 ی بەهاکەی لەدەستداوە و ئەوەش بووە هۆی کەوتنەوەی قەیرانێکی گەورەی ئابووری و گەورەترین هەڕەشەی لەسەر ئارامی و سەقامگیری وڵاتەکە دروستکردووە.

عەون وتی " سەربازەکان برسین و وەکو گەلەکە دەناڵێنن."

وتیشی " سوپاتان دەوێت یاخود نا؟ دامەزراوەیەکی بەهێز و خۆڕاگرتان دەوێت یاخود نا؟"

هەروەها سەرکۆنەی کەمکردنەوەی موچەی مانگانەی سەرباز و پۆلیسی کرد کە پێشتر 800 دۆلار بووە و لە ئێستادا کەمتر لە 120 دۆلار وەردەگرن.

بەشێک لە بەرپرسانیش هۆشیارییانداوە لەسەر ئەوەی هێزەکانی ئاسایش ڕووبەڕووی قورسای دەبنەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکاندا.

لە ئێستادا زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی لوبنان هەژارن، ئەمەش لەگەڵ کەمکردنەوەی کرێکان بە گشتی و بەرزبوونەوەی نرخەکان و نەبوونی پلانێکی حکومەت بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG